بۆریس جۆنسن: به‌ریتانیاش ئه‌فغانستانى چۆڵ كرد
به هۆكارى ئه‌منى ته‌واوى سه‌ربازانی بەریتانی ئه‌فغانستانیان چۆڵكرد
K24 – هه‌ولێر:
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا، رایگه‌یاند، ته‌واوى سه‌ربازه‌كانى به‌ریتانیا، كه ژماره‌یان ده‌گاته(750) سه‌رباز، ئه‌فغانستانیان چۆڵكرد.
جۆنسن راشیگه‌یاند، ئه‌وان ئه‌ركى مه‌شقپێكردنى سه‌ربازانى ئه‌فغانیان له ئه‌ستۆ گرتبوو، دواى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا و په‌یمانى باكووری ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)، ته‌واوى سه‌ربازانمان گه‌ڕانه‌وه به‌ریتانیا.
روونیشیكرده‌وه، به هۆكارى ئه‌منى، ته‌واوى سه‌ربازانمان ئه‌فغانستانیان چۆڵكرد و گه‌یشتنه‌وه وڵات.
له مانگی شوباتی ساڵی رابردوو، تاڵیبان و ئه‌مه‌ریكا له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر گه‌یشتنه رێككه‌وتن، كه تاڵیبان هێرشه‌كانی له دژی سوپای ئه‌مه‌ریكا رابگرێت و له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا وڵاته‌كه‌یان چۆڵ بكات.
بڕیار بوو له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ، به ته‌واوی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌فغانستان به‌جێبهێڵێت، به‌ڵام جۆ بایدن، پرۆسه‌كه‌ی دواخست بۆ 11ی ئه‌یلوولی داهاتوو.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، سوپای ئه‌مه‌ریكا به بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی كابووڵ ئاگادار بكاته‌وه، گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی خۆی له شاری باگرامی باكووری كابووڵ، چۆڵ كرد و به شه‌و ته‌واوی هێزه‌كانی كشانده‌وه.
ك.ب
سەرچاوە: مۆنتی كارلۆی نێودەوڵەتی