له كه‌ربه‌لا دژی نه‌بوونی كاره‌با خۆپیشاندانه
خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م وێستگه‌ی كاره‌بای ناحیه‌كه‌یان كۆبوونه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
له كه‌ربه‌لا، سه‌دان هاووڵاتی خۆپیشاندانیان له دژی خراپی ره‌وشی كاره‌با ده‌ستپێكرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی خه‌ڵكی ناحیه‌ی ئه‌لخه‌یراتی سنووری پارێزگای كه‌ربه‌لا دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و پچڕانی كاره‌با خۆپیشاندانیان كرد.
خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م وێستگه‌ی كاره‌بای ناحیه‌كه‌یان كۆبوونه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ژماره‌یه‌ك تاوه‌ری كاره‌با له عێراق ته‌قێنراونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی پچڕانی ته‌زووی كاره‌با.
هاوكات به هۆی نه‌دانی پاره‌ی كاره‌با، ئێران ته‌زووی كاره‌بای له عێراق بڕی و به‌و هۆیه‌وه سه‌ره‌ڕای گه‌رما به‌غدا ناتوانێت وزه‌ی كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دابین بكات.