واشنتن ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای چینی سزا دا
ئیداره‌ی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی سزا دراوون، تێوه‌گلاون له پێشێلكاری دژ به مافه‌كانی مرۆڤ
K24 – هه‌ولێر:
ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای دیكه‌ی چینی خسته لیستی ره‌شه‌وه.
ئیداره‌ی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی سزا دراوون، تێوه‌گلاون له پێشێلكاری دژ به مافه‌كانی مرۆڤ.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌ی كۆشكی سپی، ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌ستیان هه‌یه له‌و پێشێلكاریانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی چین دژ به پێكهاته‌ی ئیگۆری موسڵمان ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، كۆمپانیاكان ته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتوویان بۆ ده‌سه‌ڵاتداران به‌رده‌ست كردووه، تا له رێگه‌یه‌وه پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤ له ناوچه‌ی ئیگۆره‌كان بكه‌ن.
به گوێره‌ی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، 10 كۆمپانیای چینی خراونه‌ته لیستی ره‌شه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز