شاره‌زایان: لاوازی به‌غدا ده‌رفه‌تی بۆ میلیشیاكان ره‌خساندووه په‌ره به هێرشه‌كانیان بده‌ن
به‌م دواییانه هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته بابه‌تێكی رۆژانه.
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زایانی كاروباری سیاسی عێراق، بڕوایان وایه، هۆكارێكی په‌ره‌سه‌ندنی كرده‌ی میلیشیاكان دژ به ئه‌مه‌ریكا بۆ لاوازی بڕیاری سیاسی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌م دواییانه هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته بابه‌تێكی رۆژانه.
له هێرشه‌كانیاندا میلیشیاكان مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به‌كار ده‌هێنن و دیارترین ئه‌و په‌لامارانه‌ی ئه‌نجامدراوون ئه‌و په‌لاماره بوو، كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
شاره‌زایان بڕوایان وایه، كرده‌كانی تۆڵه‌كردنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا، به‌ره‌و له‌ناوچوون نه‌چوونه، به پێچه‌وانه‌وه زیاتر بوونه.
ئه‌حمه‌د شه‌ریفی، شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی رایگه‌یاند، میلیشیاكان لاوازی بڕیاری سیاسیی وڵاتیان قۆستووه‌ته‌وه و په‌لاماری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه نزیكه‌ی 50 هێرش كراوه‌ته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
حه‌مدی مالك، شاره‌زا له كاروباری گرووپه چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند، ئامانجی سه‌ره‌كی میلیشیاكانی لایه‌نگری ئێران قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه‌یه به‌ر متمانه‌یان كه‌وتووه له لای خه‌ڵكی عێراق.
ئه‌و شاره‌زایه گوتیشی: پێویسته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ هه‌موو گرووپ و میلیشیاكان كۆببێته‌وه و فشار بخاته سه‌ر سه‌ركرده‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌و ره‌فتارانه‌یان هه‌ڵبگرن.
مارسین شه‌ممه‌ری، توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ی بروكینگز، رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌ت له عێراقدا هیچ توانایه‌كی نییه. هه‌موو جارێك حكومه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی لێپرسینه‌وه ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه هیچ كه‌سێك په‌لكێشی به‌رده‌م دادوه‌ر بكات.
28ی حوزه‌یرانی رابردوو، ئه‌مه‌ریكا بۆردومانی حه‌شدی له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و سووریا كرد، میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه، تۆڵه‌ی كوژراوه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس