ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان: به كه‌وتنه‌كاری پڕۆژه په‌سه‌ندكراوه‌كان 50 هه‌زار هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێت
ئه‌و پڕۆژانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگیی پێداون پڕۆژه‌ی ستراتیژین و له چه‌ند ساڵی داهاتوودا گرنگییه‌كه‌یان به‌دیار ده‌كه‌وێت

K24- هه‌ولێر:
موخڵیس سه‌لیم موراد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یاسایی و ئیداری و دارایی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له سه‌ره‌تای درووستبوونییه‌وه تا 20ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ هه‌زار و 126 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانی به وه‌به‌رهێنه‌ران داوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 146 مۆڵه‌تیان به‌هۆی كارنه‌كردن وه‌ك پێویست هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، 980 مۆڵه‌تیش ئێستا به سه‌رمایه‌ی نزیكه‌ی 57 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كاریان پێ ده‌كرێت.
ئه‌م گوتانه‌ی موخڵیس سه‌لیم له كاتی میوانداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی دهنگوباسی كوردستان24ـدا هاتوون و گوتی: مۆڵه‌ته‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی به وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیی و بیانی و هاوبه‌ش دراون و نزیكه‌ی 84%ی ئه‌و مۆڵه‌تانه به وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیی دراون.
ئاشكراشیكرد، زۆرترین ئه‌و سێكته‌رانه‌ی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانیان تێدا دراوه، بریتین له كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی، بازرگانی، گه‌شتیاری، نیشته‌جێبوون و كشتوكاڵ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ماوه‌ی 2 ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 860 داواكاریمان له سێكته‌ره جیاوازه‌كان پێشكه‌شكراوه، 89ـیان ره‌تكراونه‌ته‌وه و 68ـیان له‌ژێر دیراسهكردنن و 730 داواكاریش په‌سه‌ند كراون و ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان پێ بدرێت و ده‌ست به وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
گوتیشی: له‌كۆی ئه‌و داواكاریانه‌ی په‌سه‌ند كراون، 275 پڕۆژه له پارێزگای هه‌ولێر، 233 پڕۆژه له سلێمانی، 98 پڕۆژه له دهۆك، 23 پڕۆژه له هه‌ڵه‌بجه، 57 پڕۆژه له ئیداره‌ی گه‌رمیان و 17 پڕۆژه له ئیداره‌ی راپه‌ڕینن و به سه‌رمایه‌ی زیاتر له 16 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌ستپێ ده‌كرێن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و پڕۆژانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگیی پێداون پڕۆژه‌ی ستراتیژین و له چه‌ند ساڵی داهاتوودا گرنگییه‌كه‌یان به‌دیار ده‌كه‌وێت.
گوتیشی: به كه‌وتنه‌كاری هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی په‌سه‌ندكراون ده‌توانین 50 هه‌زار ده‌رفه‌تی كار له هه‌رێمی كوردستان بڕه‌خسێنین و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له كه‌رتی كشتوكاڵیش حكومه‌تی هه‌رێم گرنگیهیكی زۆری به به‌رهه‌می ناوخۆیی داوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین پڕۆژه‌ی بۆ دروستكردنی ئارد و لێوه‌رگیراوه‌كانی دانه‌وێڵه‌ی له‌به‌رده‌سته و له چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌كه‌ونه‌كار.