وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له باره‌ی "سیحر و جادوو و نوشته" داوایه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: ئه‌و دیاردانه روو له‌زیادبوونن
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، له باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی دیاردەكانی "نوشتە و سیحر و جادوو" و جۆرەکانی دیكه، داوا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات هه‌ڵمه‌تێكی چڕ‌وپڕ بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیاردانه ده‌ستپێبكاته‌وه.
به گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، داوا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات، هه‌ڵمه‌تێكی چڕ‌وپڕ ده‌ستپێ بكه‌نه‌وه بۆ نه‌هێشتن و قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی نووشته و جادوو و ده‌ركردنی جن له له‌شی مرۆڤ، كه به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، ئێستا ئه‌و دیاردانه روویان له زیاد بوون كردووه.
وه‌ك له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاماژه‌ی بۆ كراوه، وێڕای ده‌ستخۆشی له لیژنه‌ی تایبه‌ت به رووبه‌روونه‌وه‌ی ئه‌و دیاردانه، ئه‌وقاف نوێنه‌ری خۆی بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ستنیشانكردووه.