بۆری ئاوی ئیفراز 1ی هەولێر شکا

ئاوی 8٪ی گەڕەکەکانی ناوشاری هەولێر دابین دەکات

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "بەهۆی کارکردنی کۆمپانیایەک، بۆری ئاوی ئیفراز 1ی هەولێر شکا، کە ئاوی 8٪ی گەڕەکەکانی ناوشاری هەولێر دابین دەکات".

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی گوت: "بۆری ئیفراز 1ی هەولێر لە ناوچەی شاخۆڵان شکاوە، ئەو بۆریە ئاوی 8٪ی گەڕەکەکانی ناو شار هەولێر دابین دەکات، کە گەڕەکەکانی دەوروبەری 60 مەتری و بەختیاری و منارە دەگرێتەوە".

گوتیشی: "هۆکاری شکانی ئەو بۆریە بۆ کارکردنی کۆمپانیایەک لەو شوێنە دەگەڕێتەوە".

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆ، راشیگەیاند: "ئەمڕۆ تیمەکانی چاککردنەوە لەو شوێنە دەستبەکار دەبن، بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا بتوانن بۆریەکە چاکبکەنەوە".