دەمیرتاش: نامانەوێت لە دادگاكانی ئەكەپە دادگایی بكرێین

لە بەرامبەر ھەڵگرتنی پارێزبەندی سەردانی ھەموو رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ دەكەین

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a06e7a11-7294-49ae-9118-de16dd1888c7/damirtash.ism/manifest

K24 - ئەنقەرە

ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند، نامانەوێت لە دادگاكانی ئەكەپە دادگایی بكرێین، بەڵكو دەمانەوێت لە دادگای یەكسان دادگایی بكرێین.

لە میانی بەشداریكردنی لە كۆنگرەی پارتی ھەرێمە دیموكراتەكان(دەبەپە) لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (كوردستان24) سەڵاحەدین دەمیرتاش گوتی: "ئەو كەسانەی خۆیان لە ئاكەپە كۆكردوەتەوە و پشتیوانیان لە بڕیاری ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران كرد ئەوان باجەكە دەدەن".

دەمیرتاش ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "لە بەرامبەر بڕیاری ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران، سەردانی ھەموو رێكخراو و دەزگاكانی مافی مرۆڤ دەكەین، كەسانی فاشیزم شكست دەخۆن و سەرناكەون، كەسانی ئاشتیخواز و ئازادیخواز سەردەكەون".

رۆژی 20ی ئەم مانگە په‌رله‌مانی توركیا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی بۆ پرسی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر 138 په‌رله‌مانتار ئه‌نجامدا و به ‌376 ده‌نگی به‌ڵێ له‌ به‌رامبه‌ر 140 ده‌نگی نه‌خێر بڕیارەكە پەسەند كرا، ئەمەش كاردانەوەی ناوخۆ و دەرەوەی توركیای بە دوایی خۆیدا ھێنا.

گوتیشی: "ئێمە نامانەوێت لە دادگاكانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئەكەپە) دادگایی بكرێین، بەڵكو دەمانەوێت لە دادگای یەكسان و بێ لایەن دادگای بكرێین".

Fly Erbil Advertisment