چۆمان.. له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌ویوزار كه‌سێك كوژرا
دوو ساڵه كێشه له نێوان بهرهكهییان و دانیشتووانی چوار گوندی سنووره‌كه سه‌ری هه‌ڵداوه
K24 - هه‌ولێر:
بەھۆی کێشەی نێوان بەرەکەییان و خەڵکی چوار گوندی سنووری قه‌زای چۆمان، لەسەر زەوییە کوێستانەکانییەکان، شەوی رابردوو شەڕ لەنێوانیان روویداوە و كه‌سێك به‌ناوی قەندیل مەحموود بەرەکەیی كوژرا، كچێكیش برینداره.
ماوەی دوو ساڵە کێشەی زەوی کوێستانهكان، لەنێوان چوار گوندی باڵەکایەتی بەتایبەت گوندی ئێنێ لەگەڵ بەرەکەییان دروستبووە، ئەمساڵیش لە مانگی چوارەوە کێشەکە سەری ھەڵداوەتەوە.
به گوێره‌ی زانیارییەکانی کوردستان24، خەڵکی ئەو گوندانە داوای چۆڵکردنی کوێستانەکانیان کردووە لەلایەن بەرەکەییان، چەندین جاریش ئاگادار کراونەتەوە تا دوێنێ شەو پێکدادان و شەڕە تەقە روویداوە و له ئه‌نجامیشدا قەندیل مەحموود بەرەکەیی کوژراوە كه ته‌مه‌نی 36 ساڵه، كچێكیش برینداره.
هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌یان كردووه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كرێت.