به‌بێ رێنماییه‌كانی حكومه‌ت جامڕه‌شكردنی ئۆتۆمبێل قه‌ده‌غه‌یه
له‌وه‌رزی هاویندا پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئۆڤه‌رێك بۆ شۆفێران بڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌زگه‌ی جۆری %25 به‌كار بهێنرێت تاوه‌كو له تینی گه‌رما پارێزراو بن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به جامڕه‌شكردنی ئۆتۆمبێله‌كان و ده‌رچوونی رێنمایی تازه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی باسی رۆژ، كه كامه‌ران عومه‌ر، له كوردستان24 پێشكه‌شی ده‌كات، فرۆشیارێكی له‌زگه، رایگه‌یاند، جۆره‌كانی له‌زگه زۆرن، هه‌ن دژه رۆژن، جۆرێكی دیكه‌ی له‌زگه‌ی جامڕه‌شكردن هه‌یه، كه شۆفێر پێویسته ساڵانه بڕی یه‌ك ملیۆن و (200) هه‌زار دینار و وه‌ك رسومات بدات به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ.
له‌مباره‌وه، هاووڵاتییه‌ك ئاماژه‌پێكرد، بۆ به‌كار هێنانی له‌زگه‌ی دژه رۆژ، كێشه نابیێت، چونكه زیاتر بۆ پاراستنی ته‌ندروستی به‌كار دێت، زۆربه‌ی كاتیش شۆفێری وا هه‌ن جامی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ره‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رسومات زیاد بكات، خه‌ڵك به‌م شێوه به‌ربڵاوه ناتوانێت له‌زگه به‌كار بێنێت.
فرۆشیارێكی له‌زگه، بۆ كوردستان24 ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌ی (%25) له‌زگه به‌كار بهێنرێت، هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نابێت، ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل دیار ده‌بێت، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی تیشكی خۆریش به‌كار ده‌هێنرێت، به‌تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا تیشكی خۆر هێنده به‌هێزه، نێو ئۆتۆمبێله‌كان به‌هۆی تینی گه‌رماوه تێك ده‌چن، تا ئه‌و ئاسته‌ی ساردكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلیش كاریگه‌ری بۆ سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی تینی خۆر نابێت، بۆیه په‌نا ده‌برێت بۆ به‌كار هێنانی له‌زگه‌ی جامڕه‌شكردن، ئه‌و رێژه‌یه‌ش كاریگه‌ری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تینی خۆر ده‌بێت و له‌ته‌واوی وڵاتانی جیهان ئه‌م رێژه‌یه رێگه‌پێدراوه.
شۆفێرێكیش بۆ به‌رنامه‌ی ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه، له‌وه‌رزی هاویندا پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئۆڤه‌رێك بۆ شۆفێران بڕه‌خسێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌زگه‌ی جۆری (%25)، به‌كار بهێنرێت، تاوه‌كو له تینی گه‌رما پارێزراو بن.
موقه‌ده‌م فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر، رایگه‌یاند، وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ژماره‌ی(4)ی ئه‌مساڵدا هاتووه، هه‌موو جۆره ره‌نگێكی له‌زگه پێویستی به رێنمایی و ره‌زامه‌ندی حكومه‌ت هه‌یه، له ئه‌ساسدا هه‌موو جۆرێكی به‌كارهێنانی له‌زگه قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نیا ئه‌وانه‌ی ره‌زامه‌ندی حكومه‌تیان هه‌یه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، رێنمایی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ركردووه، كه ئاره‌زووی له‌زگه به‌كار هێنانیان هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ر رسووماتێكی دیاریكراو، ده‌توانن له‌زگه به‌كار بهێنن، كه له (400) هه‌زار دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات، تاوه‌كو ملیۆنێك و (400) هه‌زار دینار، به رێژه‌ی (%50) ده‌ستپێده‌كات، تاوه‌كو سه‌رووی (%80) كۆتایی پێدێت.
گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر، راشیگه‌یاند، له رێگه‌ی ئامێرێكه‌وه ده‌توانین رێژه‌ی جامڕه‌شكردنه‌كه بزانین، به گوێره‌ی جامی ئۆتۆمبێل، رێژه‌كه بۆ شۆفێران دیاریده‌كه‌ین، دواجار ستیكه‌رێك بۆ ئۆتۆمبێله‌كه داده‌نرێت، تاوه‌كو بزانرێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه رێگه‌ی پێدراوه، هه‌ر له‌زگه‌یه‌كیش به‌بێ ره‌مه‌زامه‌ندی لێبدرێت، سزا ده‌درێت.
ك.ب
