زیره‌ك كه‌مال: سه‌ركردایه‌تی سیاسی کورد هیچ بیانوویه‌كی نه‌داوه‌ته ده‌ست عێراق
ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت دایده‌ڕێژێت به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌وه‌ك دۆستایه‌تی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌ستوور و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌یه له‌بواری كرداریدا فره بڕیاره
K24 - هه‌ولێر:
زیره‌ك كه‌مال، نووسه‌ر و چاودێری سیاسی، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له یه‌كێك له پرۆگڕامه‌كانی k24 رایگەیاند، ئه‌و رێکكه‌وتنامه‌ی، كه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا واژووكراوه، ده‌رئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام و سه‌ردان و دانووستانی به‌رده‌وام بووه.
راشیگەیاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركردایه‌تی سیاسی کورد، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هیچ جۆره بیانوویه‌كیان نه‌داوه‌ته ده‌ست عێراق، به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌زۆربه‌ی قۆناغ و وێستگه مێژوویه‌كان، هه‌ر جۆره كێشه و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ك له نێوان هه‌رێم و به‌غدا درووست بوبێت، ئه‌وا حكومه‌تی عێراقه له جێبه‌جێكردنی ماف و ئه‌ركه ده‌ستووریه‌كان، خۆی دزیوه‌ته‌وه.
روونیشیکردەوە، هەرێم به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵبژارده مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ماده‌كانی ده‌ستووری عێراق كردووه، ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ی كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانە كاریا‌ن پێكردووه، ئه‌و ماددانه‌ش كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه جێبه‌جێیان نه‌كردووه.
زیره‌ك كه‌مال، جەختیشیکردەوە، ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت دایده‌ڕێژێت، به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌وه‌ك دۆستایه‌تی، حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌ستوور و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌یه، له‌بواری كرداریدا، فره بڕیاره، یاسای ده‌ستووری له عێراقدا نه‌ماوه، كه بتوانی رێكه‌وتنامه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و بچێته بواری جێبه‌جێكردن.
جەختیشیکردەوە، ئه‌و (200) ملیار دیناره‌ی حکومەتی فیدڕاڵ ناردوویەتی، ده‌رئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ بووه، به‌ڵام جێبه‌جێیان نه‌دەكرد، هاوكات وه‌زیری دارایی عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی لێدوانی ئاگرین له دژی هه‌رێمی كوردستاندا، ئێمه نابێت پشت ببه‌ستین به پاره‌ی عێراق، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، به‌دوای چاره‌سه‌ریه‌كی بنه‌ره‌تیدا بگه‌رێین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌كه به‌س ناردنی مووچه نیه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵیك كیشه‌ی ترمان هه‌یه ، مووچه به‌شێكه له‌مافه ده‌ستووریه‌كانمان، بۆیه نابێت متمانه به به‌غدا بكه‌ین.
له درێژه‌ی گفتوگۆكانیدا، باس له‌وه‌ش ده‌كات، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی ئه‌وروپا، وه‌كو میوان رۆڵ ده‌بینن له چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا، هاوكات عێراق نا‌توانیت كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تێك تا ئێستا نه‌یتوانیبێت شاره‌وانیه‌كی رێك و پێك لە به‌غدا دروست بکات، یاخود نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا، كه دوو شار و دوو سیمبولی ئاینی شیعه‌كانن، نقوومی زبڵ و خاشاك بووە، له‌كاتێكدا شانازی به‌و دوو شاره‌وه ده‌كه‌ن.
گوتیشی، حكومه‌تی عێراقی، كه نه‌توانێت كێشه‌كانی ژێر ده‌ستی خۆی چاره‌سه‌ر بكات، له‌وانه مافی كۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی و ئابووری، نابێت ئێمه چاومان له‌ده‌ستی ئه‌وان بێت، ئیمه له چاره‌سه‌ریه‌كی ریشه‌یی ده‌گه‌ڕێین، پێویستە هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و چاكسازیانەی ده‌ستیپێكراوه، زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر بكرێته‌وه و ئابووری ناوخۆیمان ببوژێنینه‌وه، ببیته سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ هه‌رێمی كوردستان.
س.ی