داوای گواستنەوەی دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت
دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان داوای گواستنەوەی دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی ئایاری 2026، دانا تەقیەدین، ئەندامی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی بە کوردستان24ـی راگەیاند: ئەمڕۆ بۆ جاری دوازدەیەم، سەرۆکایەتیی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان نووسراوی بۆ دادگای تاوانەکانی سلێمانی کردووە بۆ جەخت کردنەوە لە ناردنی دۆسییەی مادەی 56 سەبارەت بە راگیراوانی لالەزار.
دانا تەقیەدین گوتیشی "دوو تۆمەت خراونەتە پاڵ لاهوور شێخ جەنگی، یەکێکیان بەگوێرەی ماددەی 56 کە تێیدا لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و 10 کەسی دیکە بە هەوڵی کوشتن و کودەتا تۆمەتبار کراون، جگە لە دۆسیەیەکی دیکە بەگوێرەی ماددەی 406.
شەوی 22ـی ئابی 2025، لە دەوروبەری هۆتێل لالەزار لە سلێمانی، شەڕێکی قورس لەنێوان هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و چەکدارانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی روویدا.
لە دوای رووبەڕووبوونەوەیەک کە چەند کاتژمێرێکی خایاند، لاهور شێخ جەنگی و دەیان کەس لە لایەنگرانی دەستگیرکران. لە ئەنجامی ئەو پێکدادانەدا، چەندین کەس لە هەردوولا کوژران و بریندار بوون.