"له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێكه‌وتووین ده‌چینه كابووڵ"
چین و رووسیا و خۆرئاواییه‌كان له ئه‌فغانستان ده‌كشێنه‌وه و توركیاش داوای مانه‌وه ده‌كات
K24 – مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
توركیا ئاماده‌گی تێدایه كه ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان له‌ئه‌ستۆ بگرێت و له‌و رووه‌شه‌وه رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كردووه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راشیده‌گه‌یه‌نێت، كه خۆیان به به‌شێك له "ناتۆ" ده‌زانن بۆیه ئه‌و ئه‌ركه ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئێن پی ئار كه ئاژانسی ئه‌نادۆڵ سه‌رچاوه‌كه‌یه‌تی، خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا، ده‌ڵێت: "وتوووێژهكانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان به‌رده‌وامه ده‌رباره‌ی كاركردن و پاراستنی فڕۆكه‌خانه‌ی كابووڵ. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێكه‌وتووین بچینه ئه‌وێ". وتیشی: "به‌هۆی په‌یوه‌ندی مێژوویی و كولتووری له‌گه‌ڵ گه‌لی ئه‌فغان هه‌موو ئه‌ركێك ده‌گرینه ئه‌ستۆ ئه‌وه‌ش له پێناو به‌ئامانج گه‌یاندنی به‌رژه‌وه‌ندیی و ئارامی و ئاسایشی گه‌لی ئه‌فغان".
رونیشیكرده‌وه، توركیا ماوه‌ی 20 ساڵه شانبه‌شانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستانه به‌بێ هیچ ئه‌ركێكی شه‌ڕكردن و زیاتر كاره‌كانی له راوێژكاریی و چاكسازیی و بنیاتنانه‌وه‌دا كورتبووه‌ته‌وه".
وه‌زیری به‌رگری توركیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌رێنییه، وتیشی: "ده‌وڵه‌تانی تر هه‌ن كه هاوكاری گه‌لی ئه‌فغان ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له‌گه‌ڵیان. كارهكاتیشمان زۆر دوور مه‌ودایه، بۆئه‌وه‌ش هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ برا ئه‌فغانه‌كان و ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوه‌ده‌وڵه‌تیدا كردووه".
هه‌روه‌ها سی ئێن ئێن له‌گه‌ڕی هه‌واڵه‌كانی ئه‌مشه‌و (13ی تهمموز/ یۆلیۆی 2021) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌كۆتایی مانگی (حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021) وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌مه‌ریكی وت‌ووێژیان كردووه ده‌رباره‌ی بواری هاوكاریكردن و به‌تایبه‌تیش كاركردن له فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌مید كارزای نێوده‌وڵه‌تی.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌مڕۆ (13ی تهمموز/ یۆلیۆی 2021)، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هۆشداری دایه توركیا له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له ئه‌فغانستان له‌پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌ركی ناتۆ كۆتایی دێت له‌كۆتایی ئاب.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی توركیا له‌كاتێكدایه كه وڵاتێكی وه‌ك (چین) رایگه‌یاند كه 210 دیپلۆمات و هاووڵاتییه‌كانی خۆی له ئه‌فغانستان كشاندووه‌ته‌وه له‌دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ و ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته ده‌كشێنه‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژی (11ی تهمموز/ یۆلیۆی 2021)، هیندستان به‌شێك له دیپلۆماته‌كانی له ئه‌فغانستان كشانده‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژێ دواتریش روسیا، ژماره‌یه‌كی زۆر له دیپلۆماته‌كانی له ئه‌فغانستانه‌وه گواسته‌وه بۆ ئۆزبه‌كستان.
هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دونیا په‌یتا په‌یتا كونسوڵخانه و نووسینگه‌كانیان له ئه‌فغانستان ده‌كشێننه‌وه له‌دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا به‌ڕه‌سمی هێزه‌كانی له‌و وڵاته ده‌كێشێته‌وه، به‌ڵام رۆژی هه‌ینی 10ی تهمموز، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێكه‌وتووین له "بوارێكی دیاریكراو" بۆ چۆنێتی دابینكردنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی كابووڵ.
له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێك له به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه كه بزووتنه‌وه‌كه‌یان نایه‌وێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكومه‌تی ئه‌فغانستان بكات له‌ناو شاره‌كانی ئه‌فغانستان. به‌هه‌مانشێوه‌ش هۆشداری ده‌ده‌نه توركیا گه‌ر له ئه‌فغانستان بمێنێته‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له باكووری ئه‌فغانستان به‌ته‌واوی هێزه‌كانی حكومه‌تی ئه‌فغانستانیان له‌ناوچه‌كه راماڵیوه.
حكومه‌تی ئه‌فغانستان له ئێستادا هیچ توانایه‌كی نییه پێداویستییه‌كان بگه‌یه‌نێته ناو پایته‌ختی ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه كۆنترۆڵ كراون ته‌نیا له‌رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه نه‌بێت.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ 13ی تهمموز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی چاودێریكردن له بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان پێداگری له‌وه‌ده‌كات كه حكومه‌تی ئه‌فغانستان هێزه‌كانیان راده‌ستبكه‌ن و چه‌كه‌كانیان دانێن، چونكه خه‌ڵكی شاره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌واندان.
ئه‌میرخان مۆته‌قی له په‌یامێكدا له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه به‌ناوی وته‌بێژی تاڵیبانه‌وه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تری به‌كارهێناوه بۆ گروپه‌كه، ده‌ڵێت: "ئێستا شه‌ڕ له شاخ ودوڵهكانهوه گه‌یشتووه‌ته به‌رده‌ركی شاره‌كان. موجاهیده‌كان نایانه‌وێت شه‌ڕ له‌نێو شاره‌كاندا بكه‌ن".
وتیشی: "باشتره كه‌ناڵێك به‌كاربهێنن بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بكه‌ن به لیژنه‌ی ده‌عوا و بێنه‌وه ناو باوه‌شی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان". "ئه‌مه رێگری ده‌كات له وێرانبوونی شاره‌كان".
تاڵیبان له‌مێژه ئه‌م ستراتیژه په‌یڕه‌و ده‌كات. سه‌ره‌تا شاخ و دوڵهكان كۆنترۆڵ ده‌كات و دواتر دێنه شاره‌كانه‌وه. له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیان له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ئه‌مه‌یان پیاده‌كردووه. سه‌نته‌ری شاره‌كان داده‌بڕن له‌یه‌كتر تا هێزه‌كانی ناو شاره‌كان خۆیان راده‌ست بكه‌ن. هه‌ربۆیه پێیانوایه هه‌ر هێزێك له شاره‌كان بێت زیانی پێده‌گات.
له‌مڕووه‌وه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان نایه‌وێت له‌دوای ئه‌مه‌ریكا هیچ هێزێكی بیانی له ئه‌فغانستان بمێنێته‌وه. بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌مڕۆ 13ی تهمموز، ده‌ڵێت: "بڕیاری توركیا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی فڕۆكه‌خانه‌ی كابووڵ له‌دوای رۆیشتنی ناتۆ (شایانی سهرزهنشتكردنه)".
دوای چه‌ند رۆژێك له رێكه‌وتنی ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن بۆ پاراستنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی كابوول له‌لایه‌ن توركیاوه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌ڵێت: "مانه‌وه‌ی هه‌ر هێزێكی بیانی له وڵاته‌كه‌مان له‌لایه‌ن ههردهوڵهتێكهوه بێت به داگیركا‌ر داده‌نرێت".
هه‌رچه‌نده پێشبینی ده‌كرێت كه نزیكه‌ی 650 كه‌سی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریكی له كابووڵ بمێننه‌وه بۆ پاراستنی ئه‌و كۆمه‌ڵگه دیپلۆماتییه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام رۆژی دووشه‌ممه 12ی تهمموز جه‌نه‌راڵێكی ئه‌مه‌ریكی له كابووڵ كۆتایی سه‌ركردایه‌تی خۆی له ئاهه‌نگێكی بچوكدا راگه‌یاند. هه‌ربۆیه ئه‌م پاشه‌كشێیه وێڕای كاریگه‌رییه به‌رده‌وامه‌كانی، بووه‌ته ترس بۆ سه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌تی ئه‌فغانستان بێ ئه‌وه‌ی هیچ پشتیوانییه‌كی ئاسمانی و زه‌مینی ئه‌مه‌ریكایان له‌گه‌ڵ بێت رۆژ له‌دوای رۆژ هه‌ڵدێن.
له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی ئه‌ركی هێزه بیانییه‌كان، به‌تایبه‌تی ناتۆ و ئه‌مه‌ریكا كه دوا واده‌ی كۆتایی مانگی (ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021)، دۆخی ئه‌منی و ئاسایشی ناوچه‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت تاڵیبان به‌ته‌واوی بگه‌ڕێته‌وه ده‌سه‌ڵات.