پزیشكی دادی كار له‌سه‌ر ناسینه‌وه‌ی ته‌رمه نه‌ناسراوه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی "حوسێن" ده‌كات
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری نوێی قوربانیانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ده‌خاته‌ڕوو

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندوستی و ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (14ی ته‌ممووز/ یۆلۆی 2021) رایگه‌یاند، دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه سه‌رتاییه‌كانی به‌رگری شارستانی و پزیشكی دادی له پارێزگای زیقار ژماره‌ی قوربانیانی نه‌خۆشخانه‌ی "حوسێن"ی شاری ناسریه گه‌یشته 60 كه‌س.
هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی عێراق باس له گیانله‌ده‌ستدانی 94 كه‌س ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، 39 كه‌س له‌وانه‌ی له رووداوه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ناسراونه‌ته‌وه و 21 ته‌رمی دیكه‌ش تا ئێستا نه‌ناسراونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق روونیكرده‌وه، ئێستا رێكاره پێویسته‌كان بۆ ناسینه‌وه‌ی ته‌رمه نه‌ناسراوه‌كان به‌رده‌وامه، هه‌ركاتێك رێكاره‌كانی پزیشكی دادی ته‌واو كران، زانیارییه‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
شه‌وی دووشه‌مه‌ی رابردوو، ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە شاری ناسرییەی باشووری عێراق کەوتەوە، سه‌رچاوه نافه‌رمییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، كه بە ھۆی رووداوه‌كه 94 کەس گیانیان لەدەستداوه و دەیانی دیکەش برینداربوون. دوای رووداوەكەش سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی كرد بەدوورخستنەوە و راگرتنی چەند بەرپرسێكی شارەكە.

د.ی