چوار كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر له ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه نۆژه‌ن كرانه‌وه
کێڵگەكان لەلایەن چه‌كدارانی داعشەوە خاپوور کرابوون
K24 - هه‌ولێر:
كونسوڵگه‌ری گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، چوار کێڵگەی پەلەوەر بە پشتگیری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە شارۆچکەکانی بەغدێدا و بەرتڵە له پارێزگای نه‌ینه‌وا نۆژنكرانهوه.
كونسوڵگه‌ری گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ئاشكرای كرد، پێکەوە لەگەڵ کۆمەڵەی گەنجانی نەینەوا ئەو کێڵگە پەلەوەرانەمان دووبارە نۆژەنکردەوە، کە لەلایەن داعشەوە رووبەڕووی تێکدان و خاپوورکردن ببوونەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له كێڵگه‌كاندا ئامێری نوێمان پێشکەشکردن و 2 هه‌زار و 200 جوچکەمان پێدان بۆ دووبارە کەوتنەوە کاری ئەم کێڵگانە.
د.ی