جۆرج بوش: كشانه‌وه‌ى ناتۆ له ئه‌فغانستان هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یە
كچ و ژنانی ئه‌فغانى دووچاری ئازار و نه‌هامه‌تى ده‌بنه‌وه ئه‌وان ته‌نها بۆ ئه‌وه ده‌مێننه‌وه چه‌كدارانى تاڵیبان بیانكوژن

K24 - هه‌ولێر:
جۆرج بوشى كوڕ، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ى ناتۆ له ئه‌فغانستان، هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یە، خه‌ڵكى ئه‌فغانىستانیان جێهێشت، بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى تاڵیبان بیانكوژن.
بوش، راشیگه‌یاند، هه‌ڵه‌كه له‌وه‌دایه، كچ و ژنانی ئه‌فغانى، دووچاری ئازار و نه‌هامه‌تى ده‌بنه‌وه، ئه‌وان لە لایەن چه‌كدارانى تاڵیبان دەکوژرێن، ئه‌وه‌ش دڵم ئازار ده‌دات.
له پایزى (2001)، لە دواى هێرشه‌كانى (11)ى سێپتێمبه‌ر، بە بڕیاری جۆرج بوشى كوڕ، هێز ره‌وانه‌ى ئه‌فغانستان كرا، سەبارەت بە کشانەوەی هێزە نێودەوڵەتییەکان لە ئەفغانستان، بوش گوتى: ئه‌نگێلا مێركڵیش، هه‌مان هه‌ستى منى هه‌یه.
مانگی شوباتی ئەمساڵ، ئەمەریکا و تاڵیبان، رێککەوتنێکیان واژۆکرد، بەگوێرەی رێککەوتنەکە، تاڵیبان بەڵێن دەدات هێرش نەکاتە سەر سوپای ئەمەریکا و گواستنەوەی جیهادییەکانی قاعیدە و داعش لەو وڵاتە رابگرێت، لە بەرامبەردا، ئەمەریکا سوپاکەی کشاندەوە، وێڕای ئەوەش سوپای پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، لە ئەفغانستان کشانەوە، زۆربەی شار‌و شارۆچکەکانی ئەفغانستان، لە لایەن چەکدارانی تاڵیبان کۆنتڕۆڵ کرا، دۆخی ناوچەکەی ئاڵۆز کرد.
سەرچاوە:AFP
ک.ب