بەغدا: لێكۆڵینه‌وه له به قاچاخ بردنى هاووڵاتیانى عێراقى بۆ لیتوانیا ده‌كەین
بازرگانان و قاچاخچییه‌كان له عێراقدا بوونیان نیە

K24 – هەولێر:
دكتۆر فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عێراق، رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له به‌قاچاخ بردنى هاووڵاتیانى عێراقى له بیلارووسه‌وه، بۆ لیتوانیا، ده‌كه‌ین.
فوئاد حوسێن، له دیداری له‌گه‌ڵ گابرێلیۆس لاندسبیر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى لیتوانیا، روونیكرده‌وه، حكومه‌تى عێراق لێكۆڵینه‌وه له به قاچاخ بردنى هاووڵاتیانى عێراقى بۆ لیتوانیا ده‌كات، هه‌روه‌ها گفتوگۆ كراوه، تایبه‌ت به په‌نابه‌ره عێراقییه‌كان له‌م وڵاته.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ره‌تیكرده‌وه، كه بازرگانان و قاچاخچییه‌كان، له عێراقدا بوونیان هه‌بێت، بۆیه عێراق لێكۆڵینه‌وه له به‌قاچاخ بردنى هاووڵاتیانى ده‌كات، بۆ لیتوانیا.
هاوتا لیتوانییه‌كه‌ش، ئاماژه‌یپێكرد، پێویسته كاری قاچاخچێتى له عێراقه‌وه نه‌هێڵدرێت، چونكه وه‌ك تۆڕێكى فراوان ته‌شه‌نه‌یان كردووه.
ک.ب