له گوندێكی ئه‌مه‌ریكا بزن بۆ رێگریكردن له رووداوی ئاگركه‌وتنه به‌كارده‌هێنن
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدارانی ئه‌و گونده پلانه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به هاوكاری ئاژه‌ڵدارانی ناوچه‌كه، بیرۆكه‌یه‌كی جیاوازیان بۆ هاتووه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی ناوچه‌كه بكه‌ن.
جێفری راگوسا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاری گلیندهیڵ له ويلايلایهتی كالیفۆرنیا ئاشكرایكرد، ده‌بینین كه بیرۆكه‌كه و به‌كارهێنانی بزن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه و مه‌ترسییه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه كه‌م ده‌كاته‌وه.
به‌گوته‌ی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و ئاژه‌ڵدارانی ئه‌و گونده، ئه‌وان بزنه‌كانیان له دارستانه‌كانی ده‌وروبه‌ری گونده‌كه‌یان ده‌له‌وه‌ڕێنن، بۆ ئه‌وه‌ی پووش و په‌ڵاشی ناو دارستانه‌كه و چۆڵه‌وانییه‌كان بخۆن، تاوه‌كو له‌كاتی روودانی هه‌ر رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه، ئاگره‌كه له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه نه‌گوازرێته‌وه.
له‌و باره‌شه‌وه تیمه‌كانی ئاگرگوژێنه‌وه ده‌ڵێن: پلانه‌كه‌یان زۆر گرنگ و سه‌ركه‌وتووه.
H.B