مامۆستای شمشماڵی كوردیی جافر زه‌لكه‌یی كۆچی دواییكرد
له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی ره‌های هونه‌رمه‌ندانی هه‌ورامان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاری كردووه و خاوه‌ن رێچكه‌یه‌كی تایبه‌تی شمشاڵ ژه‌نین بووه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (15ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2021)، مامۆستای شمشماڵی كوردیی، هونه‌رمه‌ند جافر محه‌مه‌دیی، ناسراو به جافر زه‌لكه‌یی كۆچی دواییكرد.
مامۆستا جافر، له دایكبووی ئاوایی "زه‌لكه‌ی"ی سه‌ر به مه‌ریوانه و له ساڵی 1966 له‌دایكبووه.
هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه هۆگری ژه‌نینی شمشاڵ بووه و له ته‌مه‌نی 12- 14 ساڵیدا ده‌ستی داوه‌ته شماڵ و له‌و بواره‌دا به‌هره‌یه‌كی بێ وێنه‌ی هه‌بووه.
له ماوه‌ی ژیانی هونه‌ری خۆیدا له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی ره‌های هونه‌رمه‌ندانی هه‌ورامان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاری كردووه و خاوه‌ن رێچكه‌یه‌كی تایبه‌تی شمشاڵ ژه‌نین بووه.
ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م رووداوی هاتوچۆدا له‌سه‌ر ئه‌و رێگه تازه‌یه‌ی كه له نێوان مه‌ریوان و سنه‌دا كراوه‌ته‌وه، به یاوه‌ری دوو كه‌سی دیكه له دۆستانی كۆچی دواییكرد.