ئەردۆغان: ئەگەر کودەتاچییەکان پاشەکشەیان نەکردبا لە پێناوی تورکیا خۆم بەخت دەکرد
پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا رەخنە لە دەسەڵاتداران دەگرن کە هەوڵی کودەتایان بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانیان بەکارهێناوە

K24- ههولێر:
پێنج ساڵ بەسەر هەوڵی کودەتا سەربازییەکەی 15ـی تەمموزی تورکیا تێپەڕی و تا ئێستاش کاریگەرییەکانی کودەتاکە لە باکووری کوردستان ماوە.
ئەمە لە کاتێکدایە بۆ ماوەی دوو ساڵ دوای کودەتا، باری نائاسایی لە تورکیا بەردەوام بوو، لەو ماوەیەشدا سیستمی سیاسی لە تورکیا لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی گۆڕدرا.
پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیاش رەخنە لە دەسەڵاتداران دەگرن کە هەوڵی کودەتایان بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانیان بەکارهێناوە .
لەمبارەیەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، رایگەیاند، سەرکەوتن بەسەر کودەتا سەربازییەکەی 15ـی تەمموز، سەرکەوتنی رووناکی بوو بۆ سەر تاریکی.
ئەردۆغان، راشیگەیاند، 15ـی تەمموز گەلی تورکیا، سەرکەوتن، قوربانیاندا بۆ بەرجەستەکردنی دیموکراتی لە تورکیا.
روونیشیکردەوە، ئەم شەوە، گەلی تورکیا بەرەنگاری داگیرکردنی وڵاتەکەیان بوونەوە، ئەگەر کودەتاچییەکان، پاشەکشەیان نەکردبا، بەبێ دوو دڵی خۆم لە پێناوی تورکیا بەخت دەکرد.
سەرچاوە: RT
K.B