كه‌ركووك.. له هێرشێكی داعشدا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی عێراقی كوژران
به‌ر له‌وه‌ی هێزی پشتیوانی فریایان بكه‌وێت چه‌كدارانی داعش رایانكرد
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له كه‌ركووك هێرشی سه‌ر به‌ربه‌ستێكی ئه‌منییان كرد و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی عێراقی كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری كه‌ركووك به میدیاكانی راگه‌یاند، "ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رێكخراوی داعش به‌ربه‌ستێكی ئه‌منییان له سنووری پارێزگای كه‌ركووك كرده ئامانج و دوای شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه و هێزه‌كانی سوپای عێراق، 4 سه‌ربازی عێراقی كوژران".
سایتی ئه‌لیكترۆنی عه‌ره‌بی جه‌دید بڵاویكرده‌وه، دوای كوژرانی 4 سه‌ربازی عێراقی و به‌ر له گه‌یشتنی هێزێكی سوپا بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیه‌ی هێرشی كرایه سه‌ر، چه‌كدارانی داعش كشانه‌وه.
ئه‌و سایته ئه‌لیكترۆنییه له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی گواستییه‌وه، هێرشه‌كه له گوندی "ئیدریس غه‌رب"ی سه‌ر به شاره‌دێی دوبز له رۆژئاوای كه‌ركووك ئه‌نجامدراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانی چه‌كدارانی داعش بخاته‌ڕوو.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه، به‌رپرسانی ئه‌منی و ئیداری هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منی ناوچه رزگاركراوه‌كانی پارێزگاكانی عێراق و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌ده‌ن و جه‌خت له‌سه‌ر چالاكبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه ده‌كه‌نه‌وه.
H.B