راهێنهری كریستیانۆ دهبێته راهێنهری یاریزانانی عێراق؟
لە نێوان کارلۆس کیرۆشی پۆرتوگالی و دیک ئادڤۆکاتی هۆڵەندی یەکێکیان دەبنە راهێنەری هەڵبژاردەی داهاتووی عێراق.
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی عێراقی هەڵبژاردەی عێڕاق لە چەند رۆژی داهاتوو بە فەرمی گرێبەستەکە رادەگەیەنرێت، ئاماژە بەوەش کراوە راهێنەری پۆرتوگالی کارلۆس کیرۆش بژاردەی یەکەمە و ئەگەر لەگەڵ کیرۆش نەگەیشتنە رێککەوتن ئەوا دیک ئاڤۆکاتی هۆڵەندی دەکەنە راهێنەری هەڵبژاردەی یەکەمی عێراق.
هێما بۆ ئەوەش کراوە گفتوگۆکان لەگەڵ کیرۆش گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو و تەنیا چەند بابەتێک ماوە بۆ ئەوەی بە فەرمی رابگەیەنرێت، بەڵام یاریدەدەری راهێنەر عێراقی دەبێت و تاکو ئێستا ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا نەکراوە دەبیتە یاریدەدەری راهێنەری عێراق.
كارلۆس كیرۆش، پێشتر یاریدهدهری ئالێكس فێرگسۆن بووه له مانچێستهر یونایتد، راهێنهری ههڵبژاردهكانی پورتوگال، ئێران و كۆلۆمبیاش بووه.