وه‌زیری كشتوكاڵ: له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی حكومه‌ت زیاتر له 13 ملیار دینار بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی به‌نداوه‌كان ته‌رخانكرا
پاره‌ی ته‌رخانكراو به‌شێوه‌ی نه‌ختینه و به‌گوێره‌ی قۆناغ به‌قۆناغی چوونه‌پێشه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان خه‌رج ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆكی حكومه‌ت رهزهماندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی 13 ملیار و 40 ملیۆن دیناری بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی به‌نداوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان داوه.
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌شێوه‌ی قۆناغ به‌قۆناغ له‌گه‌ڵ چوونه‌پێشه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان خه‌رج ده‌كرێت.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌مه دوای ئه‌وه بووه، كه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی وشكه‌ساڵ داواكاری ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه و له رێكه‌وتی 12/7/2021 به فه‌رمانی ژماره 8439 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی 13 ملیار و 40 ملیۆن دینار بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی به‌نداوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان داوه، به‌شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به‌پێی كاره ئه‌نجامدراوه‌كان و رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ حكومه‌ت.


H.B