هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق والی به‌غدای رێكخراوی داعشیان ده‌ستگیركرد
"یه‌كێك بوو له دیارترین سه‌ركرده‌كانی داعش و ژماره‌یه‌ك پۆستی له‌و رێخكراوه به‌ڕێوه‌بردووه"

K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا والی به‌غدای رێكخراوی داعشیان ده‌ستگیركرد.
له به‌یاننامه‌كه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیدا هاتووه، "په‌نا به‌خودا و هه‌وڵی پیاوانی ده‌زگای ئه‌منی نیشیتمانی و وه‌ك ته‌واوكاری بۆ پهیمانهكهمان له زاڵبوون به‌سه‌ر تیرۆرستانی داعش و له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا به پشتبه‌ستن به زانیاری پێشوه‌خته، هێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی، دوای چاودێریكردن و به‌دواداچوون له سێ پارێزگای عێراقی، توانییان به‌ناو "والی به‌غدا" له رێكخراوی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن".
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، "تیرۆرستی ده‌ستگیركراو له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا یه‌كێكه له دیارترین سه‌ركرده‌كانی داعش و ژماره‌یه‌ك پۆستی له‌و رێكخراوه به‌ڕێوه‌بردووه، گرنگترینیان ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت ئه‌میری گشتیی ویلایه‌ته‌كانی "شام، ره‌ققه، بادیه، سه‌ڵاحه‌دین، به‌غدا" و به سه‌ركردایه‌تیكردنی زۆرێك له كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانی دژ به هاووڵاتییانی سڤیل و هێزه ئه‌منییه‌كان ناسراوه".
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌و سه‌ركرده‌ی داعش پیلانی بۆ ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك هێرش له‌ناو شاری به‌غدا داڕشتبوو، به‌ڵام به‌هۆی چاوكراوه‌یی پیاوانی ئاسایشی نیشتمانی، ئه‌و پیلانگێڕییه به‌ر له ئه‌نجامدانی پووچه‌ڵ كرایه‌وه".



H.B