خەزعەلی هەڕەشە دەکات
"باڵێۆزخانەی چەند وڵاتێک هەوڵ بۆ شکسپێهێنان یان دواخستنی هەڵبژاردن دەدەن"

K24 - هەولێر
ئەمینداری میلیشیای عەسائیب ئەهلولحەق داعش بە دروستکراوی ئەمەریکا و بەشێک لە وڵاتانی کەنداو دەزانێت.
قەیس خەزعەلی ئەمینداری میلیشیای عەسائیب ئەهلولحەق لە گوتەیەکدا هەڕەشەی لە داعش و هێزەکانی ئەمەریکا کرد و رایگەیاند، هەموو لایەک دەزانێت "داعش دروستکراوی ئەمریکا و ئیسرائیل و بەشێک لە وڵاتانی کەنداوە".
لەبارەی هەڵبژاردنەکانیشەوە ئەمینداری میلیشیای عەسائیب ئەهلولحەق گوتی "باڵێۆزخانەی چەند وڵاتێک هەوڵ بۆ شکسپێهێنان یان دواخستنی هەڵبژاردن دەدەن".