د. سه‌باح هه‌ورامی: ده‌لتا له سلێمانی به خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كات
له 24 كاتژمێری رابردوودا 8 تووشبووی كۆرۆنا له شاره‌كه گیانیان سپاردووه

K24 – سلێمانی:
8 كه‌سی دیكه به هۆی تووشبوونیان به كۆرۆنا له 24 كاتژمێری رابردوودا له سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندرووستی سلێمانی، هۆشداری له په‌ره‌سه‌ندنی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا و ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنای جۆری ده‌لتا دا.
له‌و باره‌یه‌وه، د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندرووستی سلێمانی بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، كۆرۆنای جۆری ده‌لتا له سلێمانی له ته‌شه‌نه‌كردنێكی خێرادایه.
روونیشیكرده‌وه، له 24 كاتژمێری رابردوودا 8 تووشبووی كۆرۆنا له شاره‌كه گیانیان سپاردووه.
به گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ته‌نیا له شاری سلێمانی له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا تا ئه‌مڕۆ، 2.117 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 67.711 كه‌سیش تووشی په‌تاكه بوونه و له ئێستادا 5.323 تووشبوو له ژێر چاره‌سه‌رن.
له هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستانیش، تا ئه‌مڕۆ 4.626 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 14.594 تووشبوو له ژێر چاره‌سه‌ردان و به گشتیش ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته 208 هه‌زار تووشبوو.