پوتین به په‌ندێكی میللی رووسی وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه
پوتین: دۆسیه‌ی هه‌رێمی كریمیا یه‌كلابووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له یۆنانه‌وه رایگه‌یاند، دۆسیه‌ی هه‌رێمی كریمیا به یه‌كجاری بڕاوه‌ته‌وه و جارێكی دیكه ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئۆكرانیا و ئاماده‌ش نییه ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكی دیكه‌وه تاووتوێ بكات.
ڤلادیمێر پوتین گوتی: "پێمانوایه بابه‌ته‌كه كۆتایی هاتووه، ئه‌وه بڕیارێكی مێژووی دانیشتووانی كریمیایه".
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، پوتین به په‌ندێكی میللی رووسی وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه و گوتی: "خوا یارمه‌تی گۆلكه‌كه‌تان بدا بۆ ئه‌وه‌ی گورگه‌كه‌مان بخوات".
له باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی رۆمانیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌نه‌وه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌و كاره‌ی واشنتۆن كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ناوچه‌كه دروست ده‌كات.
پێشتر پیوتر پۆرۆشینگۆ، رایگه‌یاندبووه، نیمچه دوورگه‌ی كریمیا و ناوچه‌كانی دۆنباس، وه‌كو نادیجدا شاچینكۆ ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر ئۆكرانیا، له به‌رامبه‌ردا دیمیتری پیسكۆڤ گوته‌بێژی كرملین رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌یان مرۆییه ئاساییه، به‌ڵام له باره‌ی هه‌رێمی كریمیا هیچ لێدوانێكی نه‌دا.