عێراق..ژمارەیەک باره‌گاى حزبی به‌هۆی نه‌بوونى مۆڵه‌تى كاركردن داخران
هه‌ر باره‌گایه‌كى حزبی بێ مۆڵه‌تى فه‌رمى فه‌رمانگه‌ى پارت و لایه‌نه‌كان كرابێته‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى ئه‌و پارێزگایه دووچارى داخستن ده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
هه‌یمان ته‌حسین، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى كاروبارى پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق، کە سه‌ر كۆمیسیۆنى باڵاى ههڵبژاردنهكانە، رایگه‌یاند، ژمارەیەک باره‌گاى حزبی، به‌هۆی نه‌بوونى مۆڵه‌تى فه‌رمی كاركردنیان، داخران.
سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان، راشیگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك باره‌گاى حزبی سیاسی، له چه‌ند پارێزگایه‌كى عێراقى، به‌هۆكاری نه‌بوونى مۆڵه‌تى فه‌رمى كاركردن، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه داخران.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ر باره‌گایه‌كى حزبی، بێ مۆڵه‌تى فه‌رمى فه‌رمانگه‌ى پارت و لایه‌نه‌كان كرابێته‌وه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى ئه‌و پارێزگایه، دووچارى داخستن ده‌بێته‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، دوو جۆره باره‌گاى حزبی هه‌ن، یه‌كه‌میان، تۆماركراوه و خاوه‌نى مۆڵه‌تى فه‌رمییه، ئه‌وه‌ى دیكه‌یان، بێ مۆڵه‌تى فه‌رمى باره‌گایان كردووه‌ته‌وه، دایانده‌خه‌ین و داوایان لێده‌كرێت، سه‌ردانى فه‌رمانگه‌ى پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان، بكه‌ن، ده‌توانن له‌ماوه‌ى (90) رۆژدا، كاروباره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن و باره‌گاكانیان، بكه‌نه‌وه.
جێی باسە،267 حزبی سیاسی، لە عێراقدا، بە شێوەیەکی فەرمی کاری سیاسی دەکەن.
سەرچاوە: الشرقية
ک.ب