کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێم ساماڵ دەبێت له هه‌ندێك ناوچه‌ش په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵێكی سووك بۆ ماوه‌یه‌كی كورت، پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو دادەبەزێت، بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگاکانی هەولێر 42، دهۆك 42، سلێمانی 40، هەڵەبجە و کەرکووك 42 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی شه‌ممه ئاسمان ساماڵ دەبێت و گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.