وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری كۆرۆنای راگه‌یاند
به‌هۆی په‌تاكه 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 911 تووشبووش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (23ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه، هه‌زار و 598 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه و (12) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (9) هه‌زار و (708) كه‌س ئه‌نجامدراوه و (911) تووشبووش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره (513)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: