رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى لە هۆكاره‌كانى دروست بوونى ڤایرۆسى كۆرۆنا دەکۆڵێتەوە
داوا له وڵاتانى ئه‌ندام له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین به گرنگییه‌وه هاوكاری رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، داواى له چین كرد، هاوكاری رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى بكات، بۆ دۆزینه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى دروستى بوونى ڤایرۆسى كۆرۆنا، چینیش بڵاویكرده‌وه، بۆ قۆناغى دووه‌م، هاوكاری رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، ناكه‌ین.
فه‌رحان حه‌ق، گوته‌بێژى سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، داوا له‌هه‌موو وڵاتانى ئه‌ندام، له‌نێویشیاندا چین، ده‌كه‌ین، به گرنگییه‌وه هاوكاری رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه، لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ركه‌وتن و بڵاو بوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا بكات.
تیدورس گیبریسووس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، جه‌ختیكرده‌وه، رێكخراوى ته‌ندروستى، چاوه‌ڕێى شه‌فافیه‌ت له چین ده‌كات.
ئاماژه‌شیپێكرد، له قۆناغى یه‌كه‌مى لێكۆڵینه‌وه‌كان، كێشه دروست بوو، به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌ى كه ویستمان بگه‌ین به‌و ئامارانه‌ى كه له‌سه‌ره‌تاى دروستبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، ئاماده كرابوون.
سەرچاوە: روسیااليوم
ک.ب