جۆی هوود: سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکان
ئەمەریکا ستایشی رۆڵی گەلی کوردستان دەکات

K24 - هەولێر
ئەمەریکا دووپاتیدەکاتەوە، سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکان لە شەڕی دژ بە تیرۆر.
جۆی هوود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تویتەر، باسی لە رۆڵی سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەروەها گەڕی نوێی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمەریکا و عێراق کردووە، کە ئێستا لە واشنتن بەڕێوەدەچێت، رایگەیاندووە، سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکان لە شەڕی دژ بە داعش.
هەروەها جۆی هوود راشیگەیاند، ئەمەریکا ستایشی رۆڵی گەلی کوردستان دەکات، لەو دیالۆگەی لەنێوان ئەمەریکا و عێراق بەڕێوەدەچێت.