لە چیای مەتینا، پەکەکە تەقە لە پێشمەرگەی زێرەڤانی دەکات
تەقەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە
.jpg)
K24 - دهۆك:
لە کاتژمێر 8:30ی ئەمڕۆ شەممە (24ی تەممووز/ یۆلیۆی 2021)، لە یەکێك لە خاڵەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە چیای مەتینا لە دەڤەری ئامێدی گەریلاکانی پەکەکە تەقەیان لە ئالییاتەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی کرد.
جەمال محەمەد ئێمینکی، سوپاسالاری پێشمەرگە، بۆ کوردستان24 رایگەیاند، "لە تەقەکردنی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ ئامێرە سەربازییەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، پێشمەرگەش وەڵامی تەقەکردنەکەی داوەتەوە".
گوتیشی: "پەکەکە پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ حەرامکردنی شەڕی براکوژی دەقۆزتەوە و ماوە ماوە هەڕەشە دەکهن و شەڕ بە پێشمەرگە دەفرۆشن، بەم شێوەیەش پەکەکە تەحەمولی هەڵسوکەوتەکانی خۆیان دەکهن".