سوپای عێراق ئەرکی پاراستنی ناوچەی سەدری لە ئەستۆ گرت
بۆ کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە کردەوە تیرۆریستییەکان فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی به‌غدا پشت به زانیارییه هه‌واڵگریی و هه‌ندی سه‌رچاوه‌ى دیكه‌وه ده‌به‌ستێت
k24 - هەولێر
فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی به‌غدا، رایگه‌یاند، سوپاى عێراق، دۆسیه‌ى ئه‌منى ناوچەی سه‌در، له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، دواى ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى لەو ناوچەیە روویدا و تێیدا (36) کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و دەیانی دیکەش و بریندار بوون.
ئه‌حمه‌د سه‌لیم، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی به‌غدا، رایگه‌یاند، كاركردن به‌رده‌وامه، بۆ جوڵهپێكردنى لیواى (42)ی فیرقه‌ى (11)، وه‌رگرتنى ته‌واوى ئه‌ركى پاراستنى ناوچەی سه‌در.
ناوبراو روونیكرده‌وه، بۆ کۆکردنەوەی زانیاری، سەبارەت بە کردەوە تیرۆریستییەکان، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی به‌غدا، پشت به زانیارییه هه‌واڵگریی و هه‌ندی سه‌رچاوه‌ى دیكه‌وه ده‌به‌ستێت.
به‌فه‌رمانى مسته‌فا كازمى، سه‌ركرده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، هه‌ردوو فه‌رمانده‌یی ناوچه‌ى (كه‌رخ و ره‌سافه)، دەگۆڕدرێن، بۆ ئه‌مه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌منى عێراق، ئه‌نجامدراوه.
له فهرمانهكهى مسته‌فا كازمیدا، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، لیوا سه‌عد موحسن عورێبی، سه‌ركرده‌ى فیرقه‌ى (6)، بگوازرێته‌وه، بۆ له‌ئه‌ستۆگرتنى دۆسیه‌ى ئه‌منى هه‌ردوو ناوچه‌ى (كه‌رخ و ره‌سافه).
جێی باسە، بەر لە جەژن، له بازارێكی میللی ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان 36 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، كه دووانیان منداڵ بوون و دەیان كه‌سی دیکەش بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌كه له بازاری وه‌حیلات روویدا، له كاتێكیشدا بوو، كه هاووڵاتیان به بۆنه‌ی جەژنەوە، روویان له‌و بازارە كردبوو، بۆ كڕین و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی جه‌ژنی قوربان.
ک.ب
سەرچاوە: الحرة