وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمیری كۆرۆنای راگه‌یاند

به‌هۆی په‌تاكه‌ 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 902 تووشبووش له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه

دۆخی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان
دۆخی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (24ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، هه‌زار و 10 كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و (15) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (6) هه‌زار و (796) كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و (902) تووشبووش له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (514)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 514ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا
راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 514ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا

H.B