به‌هۆی قه‌یرانی دارایی ده‌ستكاری پێكهاته‌ی مێدالیای زێڕی ئۆڵمپیك كرا

خانمه‌ وه‌رزشوانێك له‌ كاتی بردنه‌وه‌ی مێدالیای زێڕی ئۆڵمپیك
خانمه‌ وه‌رزشوانێك له‌ كاتی بردنه‌وه‌ی مێدالیای زێڕی ئۆڵمپیك

بەرزبونەوەی نرخی زێڕ لە بازارەکانی جیهان، وایکردووە کە پێکهاتەی میدالیاکانی زێڕی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ گۆڕانکاری بەسەردا بکرێت بەجۆرێک هەر میدالیایەکی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ کە کێشەکەی 500 گرامە، تەنها شەش گرامی زێڕ بێت و نرخەکەشی لە 30 هەزار دۆلارەوە بۆ 815 دۆلار کەمکردووە.

بەرزبونەوەی نرخی زێڕ لە بازارەکانی جیهان کاریگەری لەسەر ئۆڵمپیکی تۆکیۆش هەبووە و بەم هۆیەوە رێکخەرانی پاڵەوانتیەکە بریاریانداوە کە تێچووی هەرسێ میدالیای پاڵەوانتیەکە بە تایبەت میدالیای زێڕ کەم بکەنەوە.

ئێستا لە بازارەکانی جیهان نرخی هەر ئۆنسێک زێڕ دەگاتە نزیکەی 1892 دۆلار و لە هەر وەشانێکی ئۆڵمپیک 812 میدالیای زێڕ پێشکەشی بە براوەی یەکەمەکان دەکرێت و ئەگەر پێکهاتەی هەر میدالیایەکی زێڕێش بە تەواوەتی لە زێڕ دروست بکرێت، ئەوا خەرجیەکی زۆری دەبێت و نرخی هەر میدالیەک دەگاتە نزیکەی 30 هەزار دۆلار، بۆیە لەوەتەی ئۆڵمپیکی ساڵی 1912 بە دواوە پێکهاتەکانی گۆڕانکاری بەسەردا هات.

دروستکردنی هەر میدالیایەکی زێری ئۆڵمپیکی تۆکیۆ کە کێشەکەی 500 گرامە، 494 گرام لە ماددەی زیو دروست دەکرێت، واتە تەنها شەش گرامی لە زێڕ دروست دەکرێت و تێچووی هەر میدالیایەکی زێڕی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ نزیکەی 815 دۆلارە.

میدالیای زیوی ئۆڵمپیکی تۆکیۆش هەر بە هەمان قەبارەی 500 گرامی دروست دەکرێت، بەڵام ئەمەیان هەموو پێکهاتەی لە زیوە و هیچ مادەیەکی دیکەی لەگەڵ تێکەڵ ناکرێت و تێچووی یەک میدالیاش کە پێشکەش بە وەرزشوانی دووەمی ئۆڵمپیک دەکرێت 445 دۆلارە.

میدالیای سێیەمی کە برۆنزە ئەمەشیان کێشەکەی 500 گرامە و سەدا 95 پێکهاتەکەی لە ماددەی مس دروست دەکرێت و هەروەها 5% لە ماددە بەکار هاتووەکانی دروست دەکرێت و تێچووەکەشی تەنها چوار دۆلار و حەفتا سەنتە.

Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل