نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کات
"هیوادارم ئەم یاد و بۆنانە ببنە دەرفەتی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی"

K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (25ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) له یادی دوازده ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه گۆڕان، له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له "عومه‌ری سه‌ید عه‌لی" رێكخه‌ری گشتیی و ئه‌ندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌كه كرد.
له په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌دا هاتووه، بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی کاریگەر، رۆڵ و سەنگی بەرچاوی لە کایە و پڕۆسەی سیاسیی کوردستاندا هه‌یه، ئەو پڕۆسەیەی ئەمڕۆ لە هەرکات زیاتر یەکڕیزی و پێکەوەیی لە هەموو لایەك دەخوازێت.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به بۆنه‌ی دوازده ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان:
بەڕێز عومه‌ری سه‌ید عه‌لی
رێكخه‌ری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان
له يادى دوازدە ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، به گه‌رمی پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان و ئه‌ندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم ئەندام و لایه‌نگرانی بزووتنەوەکەتان ده‌كه‌م.
بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی کاریگەر، رۆڵ و سەنگی بەرچاوی لە کایە و پڕۆسەی سیاسیی کوردستاندا هه‌یه، ئەو پڕۆسەیەی ئەمڕۆ لە هەرکات زیاتر یەکڕیزی و پێکەوەیی لە هەموو لایەك دەخوازێت.
هیوادارم ئەم یاد و بۆنانە ببنە دەرفەتی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی، پتەوکردنی پەیوەندی و هاوخەباتیی نێوان لایەنەکان، کاری هاوبەش بۆ چارەی قەیران و گرفتەکان بەرەو پاراستنی ماف و ده‌سکه‌وته‌کان و بەدیهێنانی ژیان و گوزەرانێکی باشتر بۆ گەلی کوردستان.
دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
25/ 7/ 2021