راپۆرتێك: سوپای به‌ریتانیا له پارێزگاریكردنی ئافره‌ته سه‌ربازه‌كان شكستی هێناوه
جه‌نگاوه‌ره ئافره‌ته‌كان له ریزه‌كانی سوپای به‌ریتانیا رووبه‌ڕووی تووڕه‌یی پیاوان و گێچه‌ڵكاری و ده‌ستدرێژی سێكسی و جیاكاری ده‌بنه‌وه و ناتوانن سكاڵاش تۆمار بكه‌ن

K24- هه‌ولێر:
راپۆرتێكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، نزیكه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی جه‌نگاوه‌ره ئافره‌ته دێرینه‌كان له ریزه‌كانی سوپای ئه‌و وڵاته له ژیانی پیشه‌ییاندا رووبه‌ڕووی تووڕه‌یی پیاوان، گێچه‌ڵكاری، ده‌ستدرێژی سێكسی و جیاكاری بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا باسی ئه‌وه‌ش كراوه، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی سكاڵای تاوانی سێكسی مه‌ترسیداریان هه‌یه، له دادپه‌روه‌ری بێبه‌ش كراون، به‌هۆی نه‌بوونی سیستمێكی كارامه‌ی دادگا سه‌ربازییه‌كان و پرۆسه‌كانی پێشكه‌شكردنی سكاڵا.
لیژنه‌ی به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه، به رێژه‌ی 64%ی ئافره‌ته جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كان و 58%ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی تائێستا له ریزه‌كانی سوپا له خزمه‌تكردن به‌رده‌وامن، رایانگه‌یاندووه، له‌ناو ریزه‌كانی سوپا له‌لایه‌ن جه‌نگاوه‌ره پیاوه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی تووڕه‌یی و گێچه‌ڵكاری و ده‌ستدرێژی سێكسی و جیاكاری بوونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته، كه پشتی به ئه‌نجامی راپرسییه‌كی زانستی به‌ستووه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌وباره‌وه كردووه، زۆربه‌ی ئافره‌ته جه‌نگاوه‌ره‌كان گله‌یی ئه‌وه‌یان كردووه، ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دا نین كه سوپا هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه بنێت.
لیژنه‌ی ناوبراو باسی چه‌ند چیرۆكێكی "ره‌فتاری ناپه‌سه‌ند" ده‌كات، كه له‌و ئافره‌تانه‌وه گوێبیستیان بوونه كه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش ده‌ستدرێژی سێكسی به‌كۆمه‌ڵ، تووڕه‌یی پیاوان، گێچه‌ڵكاری سێكسی و ده‌ستدرێژییه‌كانی دیكه له‌لایه‌ن گه‌وره ئهفسهرهكانیانهوه.
به‌شێكی دیكه له ئافره‌ته سه‌ربازه‌كان به‌و لیژنه‌یان راگه‌یاندووه، "چه‌ندین هاوڕێمان بینیون كاتێك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی پیاوه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام نه‌وێراون به ئاشكرا گله‌یی بكه‌ن و سكاڵا تۆمار بكه‌ن".
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، "شوێنی نانخواردن و شوێنه‌كانی مانه‌وه له مه‌ترسیدارترین ئه‌و شوێنانه‌ن بۆ ئافره‌ته سه‌ربازه‌كان، كه له‌لایه‌ن سه‌ربازه پیاوه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و ره‌فتارانه ده‌بنه‌وه".
په‌رله‌مانتار ساره ئاثرۆن، سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ئافره‌تان له ریزه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی به‌ریتانیا گوتی: "سیستمی ئێستای سكاڵاكردن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گونجاو نییه و زۆربه‌ی ئافره‌ته سه‌ربازه‌كان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن، كه ناتوانن سكاڵا پێشكه‌ش بكه‌ن.. هه‌روه‌ها زانیومانه كه چه‌ند ئه‌فسه‌ریكی دیار سكاڵای ئافره‌ته سه‌ربازه‌كانیان له‌ناو بردووه، بۆ پارێزگاریكردن له ئابڕوویان و پیشه‌كه‌یان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "شتێكی روون و ئاشكرایه كه ناكرێت له دادگای سه‌ربازیدا كه‌یستی تاوانه سێكسییه مه‌ترسیداره‌كان یه‌كلا بكرێنه‌وه. ناكرێت تێكڕای ئیدانه‌كردن له دادگای سه‌ربازی چوار بۆ 6 جار كه‌متر بێت له كه‌یسی هاوشێوه له دادگا مه‌ده‌نییه‌كان. ئافره‌ته سه‌ربازه‌كان له دادپه‌روه‌ری بێبه‌شن".
نزیكه‌ی 4 هه‌زار و 200 ئافره‌ت له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بوون، له هه‌ر 10 ئافره‌ت، یه‌كێكیان له خزمه‌تكردنی سه‌ربازی به‌رده‌وامه.
راپۆرته‌كه داواشی له ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا كرد، چیتر پرسه‌كانی ده‌ستدرێژی و گێچهلكاری سێكسی له دادگا سه‌ربازییه‌كان یه‌كلا نه‌كرێنه‌وه و ده‌بێت ئه‌و كه‌یسانه بگوازرێنه‌وه دادگا مه‌ده‌نییه‌كان و داواشیكرد، ده‌سته‌یه‌كی نوێی سه‌ربه‌خۆی به‌رگری بۆ پێداچوونه‌وه به تووڕه‌یی، گێچه‌ڵكاری و جیاكاری سه‌ربازه پیاوه‌كان به‌رامبه‌ر هاوپیشه‌كانیان له ره‌گه‌زی مێ پێكبهێندرێت.
هه‌روه‌ك لیژنه‌كه به وردی ئه‌و ته‌حه‌دیاته كرداریانه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، كه له ریزه‌كانی سوپا رووبه‌ڕووی ئافره‌تان ده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌سۆشێیتید پرێس