ڤیدیۆ.. ته‌نیا له سووریا رووده‌دات
خه‌ڵك له ده‌رگای پاسه‌كه دوور ده‌خاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت جایبی پاسێك (یاریده‌ده‌ری شوفێر)، به ته‌قه‌كردن، خه‌ڵك له ده‌رگای پاسه‌كه دوور ده‌خاته‌وه.
پاسه‌كه له سه‌یرانگه‌كانی خۆرئاوای شاری حه‌ما له گه‌راجێك وه‌ستاوه و ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیانیش كۆبوونه‌ته‌وه و به بێ نۆره ده‌یانه‌وێت جێگه‌یه‌ك بۆ خۆیان له پاسه‌كه‌دا بگرن، به‌ڵام جایبییهكه بۆ ئه‌وه‌ی دووریان بخاته‌وه، ته‌قه‌یان به‌سه‌ردا ده‌كات.