ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌ركه‌وته‌وه
له‌ناوچه‌كانی به‌عاج و ته‌له‌عفه‌ر ده‌گه‌ڕێت
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ڕۆژئاوا كه دوو ساڵه چاودێری جموجوڵه‌كانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش ده‌كه‌ن،زانیاری نوێیان خستووه‌ته‌ڕوو كه ناوبراو له‌ناوچه‌كانی باكوری ڕۆژئاوای عێراقدا ده‌ستی به جموجوڵ كردووه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی له به‌رپرسانی كورد و ڕۆژئاوا و ئه‌ندامه دیاره‌كانی داعش و دوو كه‌سی نزیك له به‌غدادی زانیویانه،دوای برینداربوونی ناوبراو له له‌مانگی سێی ساڵی 2015،ماوه‌ی شه‌ش مانگ له شارۆچكه‌ی به‌عاجی سه‌ر به‌پارێزگای موسڵ بووه بێ ئه‌وه‌ی هیچ جوڵه‌یه‌ك هه‌بێت.
به‌ڵام ئێستا به‌رپرسانی هه‌واڵگری وڵاتانی ڕۆژئاوا و پێشمه‌رگه له‌وه دڵنیابونه‌ته‌وه،دوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌غدادی ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه له‌ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ته‌له‌عفه‌ر و به‌عاج ده‌گه‌ڕێت و سه‌ردانی موسڵیشی كردووه.
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه گوتویه‌تی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ڕابردوو ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ردانی شارۆچكه‌ی به‌عاجی كردووه كه 25 كیلۆمه‌تر له شنگاله‌وه دووره.
له‌وناوچه‌یه‌دا سه‌ردانی به‌رپرسانی گروپه‌كه‌ی و هۆز و عه‌شائیری ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی كردووه كه به‌لایه‌نگری داعش ناسراوون،به‌ڵام به‌چه‌ند كاتژمێرێك پێشتر هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندی و هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆنیان له‌و ناوچانه بڕیووه.
ڕۆژنامه‌كه له‌زاری سه‌رۆكی ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری ناوچه‌كه‌وه گواستویه‌تیه‌وه كه به‌غدادی پێشتر له‌ناوچه‌ی شه‌ڕگات بریندار كراوه كه ده‌كه‌وێته 300 كیلۆمه‌تری باكوری به‌غدای پایته‌خته‌وه،به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی پێشتر بڵاواوكرابوونه‌وه كه سه‌رۆكی ڕێكخراوی داعش له‌سنوری نێوان عێراق و سوریا پێكرابێت.

وێنه‌یه‌ك وه‌ك وێنه‌ی به‌غدادی له‌كاتی برینداربوونی بڵاوكرایه‌وه