سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌تران ئاسادۆريان كۆبووه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مه‌تران د. ئاڤاك ئاسادۆريان سه‌رۆكى تايه‌فه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رتۆدۆكس له عێراق و ئه‌ميندارى گشتيى ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكانى تايه‌فه مه‌سيحييه‌كان له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى تايه‌فه‌ى ئه‌رمه‌ن و مه‌سيحييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گرنگيى به‌شدارى و هاوبه‌شيى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق له كايهكانى به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسه‌ى سياسيى وڵات‌دا، دۆخى كه‌نيسه‌كان و پاراستنى تايبه‌تمه‌ندى و مافه‌كانيان، مه‌ترسییه‌کانی داعش و هه‌ڵبژارده‌کانی داهاتووی عیراق، تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌تران ئاسادۆريان باسى له دۆخ و ڕه‌وشى ژيانى ئه‌رمه‌نه‌كانى كوردستان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یانی كرد كه گه‌وره‌ترين ژماره‌يان له زاخۆيه، هه‌روه‌ها تیشکی خسته سه‌ر دۆخی ئه‌منی که بووه‌ته هۆی کۆچی ئه‌رمه‌نه‌کانی عێراق بۆ ده‌ره‌وه و ستايشى يهكترقبووڵكردن، پێكه‌وه‌ژيان، تهبايى و لێبورده‌يى له هه‌رێمى كوردستان كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و كولتووره كرده‌وه.
