سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای حزبی ئومەی عێراقی دەكات
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق تاووتوێ كرا

K24 - ههولێر:
سەرۆك مەسعود بارزانی ئهمڕۆ شەممە (31ی تەممووز/ یۆلیۆی 2021) لە سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێكی باڵای حزبی ئومەی عێراقی بە سەرۆكایەتیی "مەحمود حوسێن رەزا ئەلعگیلی" ئەمینداری گشتیی حزبی ئومەی عێراقی كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق تاوتوێ كرا.

هەروەها رۆشنایی خرایە سەر پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و رێگەگرتن لە قووڵتربوونی قەیرانەكان.
هەر لەو دانیشتنەدا جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان لایەنەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتەكان كرایەوە.