به ڤیدیۆ... كه‌رنه‌ڤاڵی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانییه‌تیی جامی كۆنیفای 2016 ببینه
خۆشه‌وی محه‌مه‌د ـ ئه‌بخازیا
كه‌رنه‌ڤاڵی دووه‌مین وه‌شانی پاڵه‌وانییه‌تیی كۆنیفای ئه‌بخازیا، له یاریگای دینامۆی سوخومی به به‌شداری ١٢ههڵبژارده و زیاتر له ٥ هه‌زار هانده‌ر به‌چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆر به‌شداربووانیان سه‌رسام كرد كه شه‌وی رابردوو مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه به‌ڕێوه چوو، كه تێیدا هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستانیش به‌شداره.
سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئهبخازیاش له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان كولتوری خۆیان و نه‌ته‌وه‌كانی تریان ئاوێزانی یه‌كتر كرد.
پێر ئه‌ندرێس بلیند، سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌بخازیا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه ئه‌وان هه‌موو ههوڵێكیانداوه تا كولتوری نه‌ته‌وه‌یی خۆان و كولتوری نه‌ته‌وه‌كانی تر به‌یه‌كه‌وه پێشكه‌شی ئاماده‌بووان بكه‌ن.
پاڵه‌وانییه‌تیی كۆنیفای 2016 دوێنێ شه‌ممه كه ده‌كات ٢٨ ئه‌م مانگه ده‌ستی پێكرد و تا ٦ مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و یارییه‌كانیش رۆژانه له دوو یاریگای جیاواز له ئه‌بخازیا ده‌كرێن.
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان له یه‌كه‌مین وه‌شانی پاڵه‌وانیه‌ته‌كه، كه له ساڵی 2014 له وڵاتی سوید به‌ڕێوه چوو، پله‌ی شه‌شه‌می به ده‌ست هێنا.