كوژرانی ئه‌فسه‌رێك و تۆمه‌تبارێك له به‌رده‌م پێنتاگۆن
داوای له‌خه‌ڵكه‌كه كردووه كه ناوچه‌كه چۆڵبكه‌ن
K24 – مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
كاتژمێر 10:30ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (3ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) به‌رامبه‌ر 7:30 ئێواره به‌كاتی كوردستان، ته‌قه‌كه‌رێك له نزیك هێڵی میترۆ پێنتاگۆن بووه هۆی داخستنی ته‌واو ناوچه‌كه و كاره‌كانی پێنتاگۆنی بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر راگرت.
به‌پێی هه‌واڵێكی فۆكس نیوز ته‌قه‌كه‌ره‌كه نزیك وێستگه‌ی میترۆی پێنتاگۆن بووه كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی میترۆكه داخرێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك و له‌ئاكامی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كوژراوه و پۆلیسێكیش بریندار بووه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه پۆلیس داوای له‌خه‌ڵكه‌كه كردووه كه ناوچه‌كه چۆڵبكه‌ن.
هه‌روه‌ها فۆكس نیوز ئاشكرای كردووه سه‌ره‌تا له ئه‌نجامی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پۆلیس بۆ ته‌قه‌كه‌ره‌كه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه بریندار بووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی پۆلیتیكۆش، چه‌ند خوله‌كێك دوای رووداوه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی ره‌ش و ئه‌مبولانس زنجیره‌یان به‌ستبوو به‌ره‌و پێنتاگۆن، به‌ڵام به‌رپرسانی پێنتاگۆن و پۆلیس هیچ ئاماژه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییان نه‌داوه به چۆنێتی رووداوه‌كه. به‌ڵام ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس ئاشكرای كردووه كه جگه له‌كوژرانی ئه‌فسه‌ره‌كه، تاوانباره‌كه‌ش كوژراوه.
موقه‌ده‌می پۆلیس ئۆریا ئۆرلاند به رۆژنامه‌ی پۆلیتیكۆی وتووه له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا ئاژانسی هێزی پاراستنی بینای پێنتاگۆن ئاگاداری داوه به‌هه‌موو كارمه‌ندانی ناو بینای پێنتاگۆن، كه له‌شوێنی خۆیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه تا رێگه‌و بانی ناوچه‌كه ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت كه به‌رپرسانی پێنتاگۆن له كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا زانیاری زیاتر بدرێت، چونكه تا ئێستا ئه‌وه‌ی زیاتر قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت هیچ ئاشكرا نییه په‌یوه‌ندی ته‌قه‌كردنه‌كه به به‌ركه‌وتنی ئه‌فسه‌ره‌كه‌وه چییه؟
به‌پێی ئاژانسی هێزی پاراستنی پێنتاگۆن، رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێڕه‌وی ئه‌و میترۆیه بووه كه ده‌چێته به‌رده‌م پێنتاگۆن. ئه‌و به‌شه‌ش سه‌د هه‌نگاوێك دووره له بینای پێنتاگۆنه‌وه كه ده‌كه‌وێته كه‌رتی ئرلینگتۆن له ویلایه‌تی ڤێرجینیا، ناوچه‌كه‌ش راسته‌وخۆ به‌سه‌ر ده‌ریای بۆتۆماك ده‌به‌ستێته‌وه به واشنتۆن دی سی-یه‌وه.
په‌یامنێری ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس له نزیك رووداوه‌كه وتی: "ده‌نگی ته‌قه‌ی زۆر بیسترا دواتر ته‌قه نه‌ماوه پاش چه‌ند خوله‌كێك ته‌قه‌ی تاك تاك ده‌بیسترا".
له گه‌ڕی هه‌واڵه‌كانی سی ئێن ئێن-ی كاتژمێر 2ی دوانیوه‌ڕۆ به‌كاتی واشنتۆن و 9ی شه‌و به‌كاتی كوردستان، له‌و كاته‌ی رووداوه‌كه رویداوه، هه‌ریه‌ك له لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری و مارك میلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای هاوبه‌ش له كۆبوونه‌وه‌دا بوون له‌گه‌ڵ سه‌رۆك جۆو بایدن له كۆشكی سپی.
به‌پێی سی ئێن ئێن ته‌قه‌كه‌ره‌كه ویستویه‌تی بچێته ناوچه‌ی ئه‌منی بینای پێنتاگۆنه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه داوای وه‌ستانی لێكراوه له‌ئاكامی ته‌قه‌كردن له پۆلیسه‌كان، ئه‌و ئه‌فسه‌ره پێكراوه و كوژراوه و پۆلیسێكیش به‌سه‌رختی بریندار بووه له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه.