گرافیک .. ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان

30٪ ئاوارەکان کوردانی ئیزدین
ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان
ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

بەگوێرەی دوایین ئاماری 925 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان هەن، کە 664 هەزاریان ئاوارە و 260 هەزاریان پەنابەرن. 30٪ یان لە کەمپەکان دەژین.

30٪ ئاوارەکان کوردانی ئیزدین، دوای رزگارکردنی شنگال تائێستا 150 هەزار کەسیان گەڕاونەتەوە شنگال و گوندەکانی دەروربەری، بەهۆی دۆخی ئەمنی و نەبوونی خزمەتگوزاری ئێزدییەکان دیکە نایانەوێت بگەڕێنەوە شنگال.

لە دهۆک 15 کەمپی ئاوارەکان و لە هەولێر 6 و 4 لە سلێمانی کەمپ هەن، ساڵانە 866 ملیۆن دۆلار لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاوارەکان خەرج دەکرێت.