بازرگانان و وەبەرهێنەرانی کوردستان سەردانی ئیمارات دەکەن
ئەوان سەرسامبوون بە سروشتی کوردستان
K24 - ههولێر:
لەسەر داوای ژووری بازرگانی پیشەسازی فوجێرە، شاندێکی یەکێتی ھاوردە و هەناردەکارانی کوردستان، لقی ھەولێر و دەستەی وەبەرهێنان، لە ئیماراتن و چەندین رێککەوتنی نوێ، لەگەڵ وڵاتەکە، واژۆ دەکەن.
گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی یەکێتییەکە، سەرۆکایەتی شاندەکە، دەکات، کە دەیان بازرگان یاوەری دەکەن، کە شەھلا عەباس، جێگری بەڕێوەبەری گشتی، لە دەستەی وەبەرھێنان، بەیار موحسین بەڕێوەبەری شار و ناوچە پیشەسازییەکانی کوردستان، لەگەڵ شاندەکە، سەردانی ئیماراتیان کردووە.
هێمن هەینی نێردراوی کوردستان 24 رایگەیاند، لە سەردانەکەی ئەمڕۆدا، یەکێتی ھاوردە و هەناردەکارانی لقی ھەولێر و شاندی دەستەی وەبەرھێنان لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی فوجێرە کۆدەبنەوەو یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن.
لەمبارەیەوە، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی کوردستان، رایگەیاند، ماوەیەک بەر لە ئێستا، شاندێکی ئیمارات، کە لە ژووری بازرگانی فوجەیرە پێکهاتبوون، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد، چەند شوێنێکی کوردستانیان بەسەر کردەوە، جیا لەوەش، لە یەکێتی ھاوردە و هەناردنکارانی کوردستان، کۆ بوونەوە، تێیدا تاوتوێی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، کرا.
راشیگەیاند، لە لایەن ژووری بازرگانی فوجەیرەوە، بانگهێشتنامەیەک ئاڕاستەی یەکێتی ھاوردە و هەناردنکارانی کوردستان، کرا، بۆ ئەوەی سەردانی ئیمارات، بکەن.
روونیشیکردەوە، لە فوجەیرە، شیکردنەوەوەیەکی دروست بۆ رێکارەکانی پرسی وەبەرهێنان بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، کرا، ئەوان سەرسامبوون بە سروشتی کوردستان.
ک.ب