ئاندرێ دێ گراس دوای وازهێنانی یۆساین بۆڵت خەونەکەی هاتەدی
ئاندرێ دێ گراس لە رۆژی سێزدەمینی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ لە راکردنی 200 مەتری مێداڵیای زێڕی بۆ کەنەدا بەدەستهێنا.
ئاندرێ دێ گراس بووە یەکەم راکەر لەدوای یۆساین بۆڵت لە پێشبڕکێی 200 مەتری مێداڵیای زێڕ بەدەست بهێنێت، راکەرە کەنەدییەکە بە 19.62 چرکە مەوداکەی بڕی و بەپێش کینی بێدناریکی ئەمریکی کەوتەوە کە بە 19.68 چرکە مێداڵیای بڕۆنزی بردەوە و نواهـ لایلزی ئەمریکیش بە 19.74 چرکە مەوداکەی بڕی و مێداڵیای برۆنزی بردەوە.
لەلایەکی دیکە هەر لە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان، لە پێشبڕکێی 800 مەتری ئیمانوێل کۆریر مێداڵیای زێڕی بۆ کینیا بەدەستهێنا.
کۆریر بە ماوەی خولەکێک و 45 چرکە و 0,06 چرکە مەوداکەی بڕی و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، فێرگوسۆن رۆتیچی هاونیشتیمانیش مێداڵیای سیلڤەری بردەوە و مەوداکەی بە خولەکێک و 45 چرکە و 0.23 چرکە مەوداکەی بڕی و پاتریک دۆبیکیش مێدالیای بڕۆنزی بۆ پۆڵەندا بەدەستهێنا و بە خولەکێک و 45 چرکە و 0.39 چرکە گەیشتە خاڵی کۆتایی.
لە پێشبڕکێی 3,000 مەتری بەربەستیش لەسەر ئاستی خانمان، پێروت چێموتای ئۆگەندی مێداڵیای زێڕی بەدەستهێنا، چیموتای بە نۆ خولەک و چرکەیەک و 0,45 چرکە مەودایەکەی بڕی و مێداڵیای زێڕی بەدەستهێنا، کە ئەمە یەکەم مێداڵیای زێڕی ئۆگەندا بوو لە ئۆڵمپیکی تۆکیۆ و مێداڵیایەکی زیو و بڕۆنزیشی بەدەستهێناوە.
لەلایەکی دیکە لە پێشبڕکێی هەڵدانی چەکوش، ڤۆسیچ نۆڤیسکی پۆڵەندی مێداڵیای زێڕی بردەوە، ئەم یاریزانە پۆڵەندییە بۆ دووری زیاتر لە 82,52 سانتیم چەکوشەکەی هەڵدا و مێداڵیای زێڕی بۆ پۆڵەندا بردەوە، هێنریکسن ئێڤیندی نەرویجیش مێداڵیای زیوی بەدەستهێنا و مێداڵیای برۆنزیش لەو پێشبڕکێیە بووە بەشی فاجدیک پاولی پۆڵەندی.