ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز ئه‌كته‌ری دیاری میسری به‌كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد
تا گیانیشی سپارد، نه‌یزانی هاوسه‌ره‌كه‌ی مردووه.. به‌رده‌وام هه‌واڵی ته‌ندروستی ئه‌وی ده‌پرسی
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دوای 4 مانگ ململانێ له‌گه‌ڵ كاریگه‌رییه‌كانی نه‌خۆشی كۆرۆنا، ئه‌كته‌ری دیاری میسری، ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز، هاوسه‌ری ئه‌كته‌ری كۆچكردوو، سه‌میر عانم كۆچی دوایی كرد، كه به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌شی به هه‌مان په‌تا گیانی له‌ده‌ستدا.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، رۆژنامه‌نووس، رامی ره‌زوان، هاوسه‌ری دنیا سه‌میر غانم هه‌واڵی مردنی ده‌لال عه‌بدلعه‌زیز، دایكی خێزانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
دواتریش حه‌سه‌ن ره‌داد، هاوسه‌ری ئێما سه‌میر غانم، كچی دووه‌می ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه، به‌هۆی كاریگه‌رییه به‌هێزه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی ئه‌و ئه‌كته‌ره میسرییه، ماوه‌ی زیاتر له 3 مانگ بوو خرابووه ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش، سه‌میر غانم، ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی كۆمیدیای میسری به هه‌مان په‌تا له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه ئه‌وه‌یه، كه ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز تا مردیش، نه‌یزانی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ژیان نه‌ماوه و هه‌روای ده‌زانی له‌ژیان ماوه و به‌رده‌وام هه‌واڵی ته‌ندروستی ئه‌وی له كچه‌كانی ده‌پرسی.
بۆ یه‌كه‌م جار ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز به به‌شداریكردنی له زنجیره درامای "بنت الأيام" له ساڵی 1977، چووه ناو جیهانی سینه‌ما، دواتر به‌شداری له شانۆگه‌ری "أهلا يا دكتور"ـدا كرد و له‌و شانۆگه‌رییه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار به‌ر له هاوسه‌رگیریكردن، سه‌میر غانمی له‌و شانۆگه‌رییه‌دا بینی.
عه‌بدولعه‌زیز له ده‌یان شانۆگه‌ری، زنجیره دراما و فیلم‌دا رۆڵی ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی بینیوه و جێپه‌نجه‌ی له سینه‌مای میسریدا دیاره و دوایین به‌شداریكردنیشی له به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌كان، له زنجیره درامای "ملوك الجدعنة" بوو.
H.B