بایدن فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ لێدانی پێگه‌كانی تاڵیبان ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان ده‌كات
فڕۆكه‌كان له بنكه‌ی عه‌دیدی وڵاتی قه‌ته‌ره‌وه هه‌ڵده‌فڕن و بنكه‌كانی چه‌كدارانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له سێ ویلایه‌تی ئه‌فغانستان ده‌كه‌نه ئامانج

K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیاكان، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی كردووه، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی له جۆری "B-52" و "لۆكهيد ئه‌ی سی-130" قورس بۆ لێدان له پێگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی "تایمز"ی به‌ریتانی له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پشتڕاستیكرده‌وه، ئه‌و فڕۆكانه بۆ لێدان له پێگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ده‌وروبه‌ری شاره‌كانی قه‌نده‌هار، هه‌رات و شاری لهشكركای سه‌نته‌ری ویلایه‌تی هه‌لمه‌ند ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رێگریكردن له كۆنترۆڵكردنی ئه‌و شارانه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیانه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه كه ئاماژه به ناوه‌كانیان نه‌كراوه، جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌ی جۆری "B-52" كه ژماره‌یان ئاشكرا نه‌كرد، له بنكه‌ی ئاسمانی عه‌دید له وڵاتی قه‌ته‌ره‌وه بۆ لێدانی پێگه‌كانی تاڵیبان له ئه‌فغانستان هه‌ڵده‌فڕن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵییه‌كان، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هه‌ردوو شاری زه‌رنج و شهبرغان، سه‌نته‌ری هه‌ردوو ویلایه‌تی نیمرۆز و جۆزجانیان كۆنترۆڵ كردووه.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
H.B