به گرتنه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كان ئێران كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌تولعه‌ره‌ب دروستكردووه
پێوسته چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان ساز بكرێت

K24- هه‌ولێر:
مه‌هدی ره‌شید حه‌مدانی، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق، رایگه‌یاند، گرتنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دوو رووباری كاروون و سیروان، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، كاریگه‌ری دروست كردووه بۆ سه‌ر جۆر و كوالێتی ئاوی شه‌تولعه‌ره‌ب، جیا له‌وه‌ش ئاستی ئاو له پارێزگای دیاله، كه‌میكردووه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته به زووترین كات هه‌نگاوی دیپلۆماسی بنرێت، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی عێراق، له بواری ئاودا.
روونیشیكرده‌وه، پێوسته دیدار و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان ساز بكرێت، له پێناو دابه‌شكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو به یه‌كسانی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات له كێشه‌ی كه‌مئاوی رزگاریان بێت، هه‌روه‌ها دۆخ و جۆری ئاوی شه‌تولعه‌ره‌بیش وه‌ك جارانی لێبێته‌وه.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ك.ب